سەردێر

لیژنەی باڵای فتوای هەرێم ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك

لیژنەی باڵای فتوای هەرێمی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك باسیان لە پرسی حەرامكردنی كۆچی گەنجان كرد بێت بۆ دەرەوەی وڵات و ڕایدەگەیەنن، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها پڕوپاگەندەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانە.

د.عیرفان ڕەشید، وتەبێژی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ماوەی دوو ڕۆژە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە كە گوایە، لیژنەكەیان بەنیازن لە هەفتەی داهاتوودا فتوایەك دەربكەن بۆ حەرامكردنی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهیچ شێوەیەك نە بەنیازن فتوایەكی لەوشێوەیە بدەن و نە باسیان لەسەر پرسێكی لەوشێوەیە كردووە، بۆیە بڵاوكردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانە بەناوی ئەوانەوە تەنها لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە، كە لە دژی زانایانی ئایینی ئەم هەرێمە دەستیپێكردووە.

ئەمە لە كاتێكدایە ، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا فتوایەكی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم بە حەرامكردنی هەندێك جوانكاریی كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لێكەوتەوە و بەشێك لە هاووڵاتیان ڕەخنە لە فتواكە دەگرن.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان