سەردێر

هەولێر؛ 7 یانەی شەوانە بەهۆی پابەندنەبوون و سەپێچی لە بڕیارەكان داخران

خەڵك
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر  ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری و ڕاسپاردەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لە ناو شاری هەولێر (7) یانەی شەوانە بەهۆی پابەندنەبوون و سەپێچی لە بڕیارەكان داخران.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لیژنەكانی پشكنین و چاودێری قائیمقامیەتى ناوەند ئەمرۆ هەینی 2021.7.30، بەھۆی پابەندنەبوون بەبڕیار و ڕیكارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر و جێبەجێنەكردنی ڕێناماییە تەندروستیەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی، لەهەولێر (7) یانەی شەوانیان داخست و ڕێكاری یاساییش بەرامبەر بە خاوەنەكانیان دەگیرێتەبەر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم هەڵمەتەی لێژنەكانی پشكنین و چاودێری بەردەوامە و ئامانج لێی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی و بریار و ڕاسپاردەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر.

‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏‎‎military uniform‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎لە ژوورەوە‎‎‎May be an image of ‎لە ژوورەوە‎‎ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎١ کەس‎‎‎May be an image of ‎‏‎‎door‎‎‏ و ‏نوسینەکە ئەلێ '‏VIP VIP تایم لوف‏'‏‎‎ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیەھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎نوسینەکە ئەلێ '‏CHIVAS 吸 نادي بوابة بابل العائلي على‏'‎‎