سەردێر

دكتۆر ڕەزا حەسەن؛ كۆرۆنا لەمنداڵاندا زۆر زیادیكردوە و چەند ڕێنماییەكی گرنگ بڵاودەكاتەوە

خەڵك
پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵان ڕٍایدەگەیەنێت ، كۆرۆنا لەمنداڵاندا زۆر زیادی كردوە،بەجۆرێك لەهەر ٢٠ منداڵێك كەلە نەخۆشخانە و كلینكەكان دەیان بینین، ١٠ منداڵ نیشانەكانی كۆرۆنایان هەیە، كە تا، سكچون و ڕشانەوە لە نیشانە باوەكانی ئەو پەتایەن .

دكتۆر ڕەزا حەسەن حسێن، پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵان بڵاویكردەوە، كە كۆرۆنا لەمنداڵاندا زۆر زیادی كردوە و تا ، سكچون و ڕشانەوە ، بێ هێزی و ئازاری گشتی لەش، ھەڵامەت و كۆكە و كەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن نیشانە دیارەكانی توشبوونی كۆرۆنایە لە منداڵاندا .
ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی ئێستا لە نەخۆشخانە و كلینكەكان بەدی دەكرێن ، لەكاتی سەردانی منداڵان بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە هەر 20 منداڵ 10 منداڵ نیشانەكانی كۆرۆنایان هەیە ، بۆیە داوامان لە دایكو باوكان هەیە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بكەن ، ئەگەر نا شوێنی خەوتنی مناڵەكانتان نابێتەوە لەنەخۆشخانە.

١- دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی.
٢- دووركەوتنەوە لەبازارو شوێنە قەرەباڵخە داخراوەكان.
٣- نەبردنی مناڵ بۆ میوانی و بۆ سەردانی نەخۆش.
٤- ئەگەر خولی هاوینەیان ھەیە ، مەیان نێرن و بالەماڵەوە بن باشترە لەم ماوەیەدا.
٥- با پاكژكەرەوەی ئەلكھولتان ھەبێ لەماڵەوەو زوو زوو دەستیان تەعقیمبكەن.
٦- فێری دەست شتن و پاك و خاوێنیان بكەن.
٧- دووركەوتنەوە لەخواردنی شتی دەرەوەو سەر عەرەبانەی دانەپۆشراو.
٨- دووركەوتنەوە لەیاری لەھۆڵە داخراوەكان.
٩- ئەگەر مناڵێكتان نەخۆشە جیای بكەنەوە لەوانی تر.
١٠- كاتێك مناڵێكی نەخۆشت نەخۆشە ، مناڵەساغەكانیش لەگەڵ خۆتان مەھێنن بۆ قاووش و عیادەكان .
١١- ھەركات ھەستت بەو نیشانانە كرد كەلەسەرەوە باسم كرد تەنھا سەردانی پزیشكی پسپۆری مناڵان بكەن و لەخۆتانەوە دەرمان مەكرن جگە لەدەرمانی تا كە ئاساییە بیكرن و كاتی پێویست بەكاریبێنن.