سەردێر

توركیا؛ ئاگری دارستانەكانی ئەو وڵاتە كۆنتڕۆڵ نەكراوە

خەڵك
ئاگر لە 71ناوچەی دارستانی توركیا كەوتۆتەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان تا ئیستا چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێكی زۆریش بە ژینگە و سروشت و گیانلەبەران گەیشتووە، لەڕووسیا و ئۆكراینا و ئازەربایجان فرۆِكەی ئاگركوژێنەوە هاوكاری تیمەكانی ئەو وڵاتە دەكەن.
ماوەی چەند ڕۆژێكە بە چڕی ئاگر لە 71 ناوچەی دارستانی وڵاتی توركیا كەوتۆتەوە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا لە لایەن تیمەكانمانەوە ٥٧ ناوچەی ئاگر كۆنتڕۆڵكراون و كارەكانی كۆنتڕۆڵكردنی ١٤ ئاگری دیكەش بەردەوامن.

هاوكات حكومەتی توركیا لە ھەزارو ١٤٠ خاڵەوە هەوڵەكانی بەردەوامن بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكان لە زەویی و ئاسمانەوە بە ھەلیكۆپتەرو فڕۆكەی ئاگركوژێنەوە كە لە ڕووسیاو ئۆكراینا و ئازەربایجان وەریگرتووە.

‎May be an image of ‎‏‏راوەستان‏، ‏ئاگر‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎‎May be an image of ‎‏ئاگر‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏سروشت‏، ‏ئاسمان‏‏ و ‏درەخت‏‎‎‎May be an image of ‎‏ئاگر‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎