سەردێر

هەپەگە؛ لەبارەی هێرشە ئاسمانییەكانی توریكا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، سوپای توركیا گورزی قورسی لەلایەن گەریلاكانی ئازادیەوە بەردەكەوێت، كە بە چڕی هەرێمەكانی پاراستنی میدیا بۆردومان دەكات و دەشڵێت،”لە هێرشە ئاسمانیەكاندا هیچ زیانێك بەر هێزەكانی گەریلا نەكەوت، بەڵام زیان بەر باخ و ڕەزی گوندنشینان كەوتووە و ئاگر كەوتوەتەوە”.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕێگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ڕۆژی ٢٩ی تەمووز كاتژمێر لە 4:20 لەدژی سوپا لەسەر گردی سلێمان، هێزەكانیان بە چەكی قۆڕس چالاكیان ئەنجامدا و لە چالاكیەكەدا گورز لە ئامانجەكان وێشێنرا و چالاكی سەركەووتوانە ئەنجامدران.

“لە چوارجێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەكانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین”
٢٩ی تەمووز كاتژمێر لە ١٦:٢٠ لەدژی داگیركەران لەسەر گردی سلێمان، هێزەكانمان بە چەكی قۆڕس چالاكیان ئەنجامدا. لە جالاكیەكەدا گورز لە ئامانجەكان وێشێنرا و چالاكی سەركەوتوانە ئەنجامدران.

دەوڵەتی داگیركەری تورك كە لەبەرانبەر بەرخۆدانی مێژوویی هێزەكانمان ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت و گورزی گەورەی لەلایەن هێزەكانی گەریلاوە بەردەكەوێت، بە بۆردومانی ئاسمانی لەسەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. بەڵام هێرشەكان وەك هەموو جارێك بێئەنجام بوون، خەڵكی ئێمە لە باشوری كوردستان بە شێوەیەكی جددی زیانی بەركەوت، زیان بەر باخ و ڕەزی هاوڵاتیان مەدەنی كەوتووە. ئەو هەواڵانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە رێگەی میدیاكانەوە بۆ بانگەشە بەكاری دەهێنێت راست نین. لە هێرشەكاندا هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەكەوتووە.

زانیارای فراوان لەبارەی هێرشەكانەوە بەم شێوەیەیە:

٢٩ی تەمووز لەنێوان كاتژمێر ١١:٤٠ – ١٧:٣٠٠ تونێلەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی گردی سوری ئاڤاشین بە بۆردومانكران.

٢٩ی تەمووز كاتژمێر لەنێوان ٢٣:٣٠ – ٠٠:٣٠ لە هەرێمی مەتینا هەلیكۆپتەرەكان لە هێڵی قەشوریان گەڕان.

٢٩ی تەمووز كاتژمێر ٠٠٠:٠٠ گۆڕەپانی ساجاری زاپ بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومانكرا.

٢٩ی تەمووز كاتژمێر لەنێوان ٠١:١٥ – ٠١:٣٠ گۆڕەپانی دەشتی كافیای گارە لەلایەن فڕۆكەكانەوە بۆردومانكرا.

٢٩ی تەمووز لەنێوان ٠١:٢٢ – ٠١:٢٥ هەرێمی بەرگارێی ئامێری و گوندەكانی بلمەندی دینارتێی سەر بە ئاكرێ و گوزێ لەلایەن فڕۆكەكانەوە بۆردومانكرا.

٢٩ی تەمووز كاتژمێر لەنێوان ١٢:٣٠ – ١٣:٤٠ و ٢٢:٤٥ – ٠٠٠:٤٥ لە هەرێمی قەندیل، گردی زەرگەلێ، دۆڵی زەرگەلێ، گردی ساڤاش، دۆڵی شەهیدان، گردی هیوا، گەلی بالایان، گردی بالایان، دۆڵی بەدرانان، بێپالان، گوندی سورەدێ، گلگامێش، دێرەش و بەردەقاشۆ بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومانكران. بەهۆی بۆردومانەوە زیانێكی زۆر بەر ماڵ و رەز و باخی وەلاتیان كەوت و ئاگر كەوتەوە و ئاگرەكە بەردەوامە.”