سەردێر

ئەبوبەكر هەڵەدنی بۆ لیژنەی فەتوای هەرێم ؛فەتوایەك لەسەر مووچەی پلە باڵاكانیش دەربكەن

خەڵك
ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو داوایەك لە لیژنەی باڵای فتوای كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، بڕۆن بپرسن لەوەزارەتی دارایی و بزانن بە یاسا مووچەی پلە باڵاكان لە هەرێم چەندە، لەو بارەوە فتوایەكیش بدەن، بەڵكو بڕێك داهاتی خەڵك بگەڕێتەوە بۆخەزێنەی گشتی.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، بەڕێزان لیژنەی باڵای فتوای كوردستان ئایا گەنج و مێردمنداڵێكی بنەماڵە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان دەكرێت خاوەنی ملیۆنەها دۆلار و دامەزراوە بێت، لەكاتێكدا باوكی ئەوان سیاسین وكاری سیاسەت دەكەن نەك كاسبی و بازرگانی.

ڕاشیگەیاندووە، كە بڕۆن بپرسن لەوەزارەتی دارایی و بزانن بەیاسا مووچەی پلە باڵاكان لەهەرێم چەندە ، لەو بارەوە فتوایەكیش بدەن، بەڵكو بڕێك داهاتی خەڵك بگەڕێتەوە بۆخەزێنەی گشتی.

بۆ بەڕێزان لیژنەی باڵای فتوای كوردستان
بابەت پرسیار
تكایە وەڵامی ئەم پرسیارەم بدەنەوەو فتوایەكی لەسەر دەربكەن؟
ئایا گەنج ومێردمنداڵێكی بنەماڵە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان دەكرێت خاوەنی ملیۆنەها دۆلار ودامەزراوە بێت،،لەكاتێكدا باوكی ئەوان سیاسین وكاری سیاسەت دەكەن نەك كاسبی وبازرگانی.
بڕۆن بەڕێزتان بپرسن لەوەزارەتی دارایی وبزانن بەقانون موچەی پلە باڵاكان لەهەرێم چەندە هەر لەوەزیر وپەرلەمانتارو سەرۆكی حكومەت وسەرۆكی هەرێم وجێگرەكانیان وپلە دارە سەربازیەكان وخانەنشیانی سەربازی …
ئایا بەو موچەیە كەس منداڵ ونەوەی پێ دەبێتە ملیۆنێر وملیاردێری دۆلار !؟
لەو بارەوە فتوایەكیش بدەن ،بەڵكو بڕێك داهاتی خەڵك بگەڕێتەوە بۆخەزێنەی گشتی.
ئەبوبەكرعومەر عەبدوڵا
(ئەبوبەكر هەڵەدنی).