سەردێر

تەندروستی عیراق؛ زیاتر لە 12 هەزار و 500 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 12 هەزار و 597 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 8هەزار و 499 كەسیش چاكبوونەتەوە و 62 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 60 هەزار و 426 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 12 هەزار و 597 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 294 سلێمانی 785 و هەولێر 698 حاڵەت و دهۆك 1441 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 8499 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 370 و هەولێر 186 و دهۆك 720 و كەركوك 249 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 62 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە دهۆك 9 كەس و سلێمانی 4 كەس و هەولێر 7 كەس حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 18595 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە