سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ ئەمڕۆش نزیكەی سێ هەزار حاڵەتی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 924 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و هەزار و 276 كەسیش چاكبوونەتەوە و 20 مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 19455 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 698 كەس و سلێمانی 666 كەس و لە گەرمیان 97 كەس و دهۆك 1441 كەس و هەڵەبجە 22 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 1276 كەس چاكبوونەوە و 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4770 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە