سەردێر

زانیاری نوێ لەسەر ژێر ئاو كەوتنی بەلەمەكەی بەیانی ئەمڕۆ

خەڵك
ئەو بەلەمەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژێر ئاو كەوت 13 كۆچبەری تێدا بووە، كە زۆرینەیان ئەفریقی و ئەفغانی بوون، هیچ كۆچبەرێكی كوردی تێدا نەبووە، حكومەتی یۆنانیش لەسەر ڕووداوی ژێر ئاو كەوتنی یەخت و بەلەمی كۆچبەرەكان توركیا تۆمەت بار دەكات.

دوای ئەوەی ئەو كۆچبەرانەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 30ی تەممووزی 2021 بەلەمەكەیان ژێر ئاو كەوت لەكەنارئاوەكانی توركیاوە بەڕێ كەوتن بەرەو دورگەی لێسڤۆسی یۆنان، بەڵام لە ئاوی توركیادا بە هۆكارێكی نادیار، چووپەكەیان ژێر ئاو كەوت و سەڕەڕای ئەوەی هێزی دەریاوانی توركیا نزیكی ڕووداوەكەش بوو، هیچ كارێكیان بۆ ڕزگاركردنی كۆچبەرەكان نەكردووە، بۆیە حكومەتی یۆنان، لە سەر ڕووداوی ژێر ئاو كەوتنی یەخت و بەلەمی كۆچبەرەكان، توركیا تۆمەت بار دەكات.

هاوكات وەزیری پەنابەرانی یۆنان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە خۆشبەختانە هێزی دەریاوانی وڵاتەكەی نزیك بوو لە ڕووداوەكە و بەپەلە گەیشتە شوێنەكە و توانیان ژیانی 10 كۆچبەر ڕزگار بكەن.

تائێستا ئەوەشزانراوە، كە بەپێی وتەی ڕزگاربووەكان بەلەمەكەی ئەمڕۆ هەموو سەر نشینەكان ژمارەیان 13 كۆچبەر بووە و بە ڕەگەز ئەفریقی و ئەفغانی بوون و هیچ كوردێكی تێدا نەبووە، 10 كەسیان ڕزگاركراو ن و3 كەسیان تا ئێستا بێ سەرو شوێنن.