سەردێر

بەوێنە؛ هیندستان سەرەگرتن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا

خەڵك
هیندستان دووەم وڵاتە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنای هەیە و سێـیەم وڵاتە زۆرترین گیان لەدەستدانی بەم نەخۆشیـیە تۆمار كردووە، بۆیە بەسەدان كەس لەناوچەیەكی شاری حەیدەرئابادی ناوەڕاستی هیندستان ڕیزیانگرتووە بۆ وەرگرتنی دەرزی دووەمی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە شاری حەیدەرئابادی ناوەڕاستی هیندستان بە سەدان هاووڵاتی هیندی ڕیزیان گرتووە بۆ وەرگرتنی دەرزی دووەمی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەپـێی ئامارە فەرمیـیەكان زیاتر لە 31 ملیۆن كەس لە هیندستان تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 400 هەزار كەسیش بەم نەخۆشیـیە گیانیان لەدەستداوە.

پـزیشكان و شارەزایانی تەندروستی ئاشكرایانكردووە ، كە هەر كام لە ڤاكسینەكانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگریت توانی ئەوەیان هەیە دڵنیاتبكاتەوە لەوەی ژیانت لە مەترسیـیەكانی ئەم ڤایرۆسە كوشندەیە پارێزراوە.

‎May be an image of ‎‏‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏، ‏‏‎‎people walking‎‎‏، ‏ده‌ره‌وه‌‏‏‏ و ‏نوسینەکە ئەلێ '‏‎AP‎‏'‏‎‎