سەردێر

پۆلیسی دوبز؛ لە پردێ پێشمەرگەیەك خنكا

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارۆچكەی دوبز ڕایدەگەیەنێت ، لە نزیك گوندی قەرەبەگ لە ئاوی زێی بچوووك لە شارەدێی پردێ، كەسێك لە كاتی مەلەوانیدا خنكاوە، كە پیشەی پێشمەرگە بووە .
عەمید عابدین نەجمەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكەی دوبز لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە كاتی مەلەوانیدا هاووڵاتیەك لەنزیك گوندی قەرەبەگ لە ئاوی زێی بچوووك لە شارەدێی پردێ خنكا.

ڕاشیگەیاندووە، تیمەكان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەكەن هێشتا لە گەڕٍان بەردەوامن و نەدۆزراوەتەوە، بەڵام ئۆتۆمبیلێكی مازدای پێ بووە و لە نزیك ئاوی زێی بچووك بەجێی هێشتووە.

بەپێی زانیارییەكان ئەوكەسەی خنكاوە ناوی (هێمن حوسێن)ە و خەڵكی شاری هەولێرە و پیشەی پێشمەرگە بووە.