سەردێر

تەندروستی هۆكاری حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە ئاشكرا دەكات

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، هۆكارەكانی سكچوون و ڕشانەوە لەنێو منداڵانداڵاندا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە هەیە.

بەپێی ڕاگەیەنددراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سكچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەكات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی كاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە كە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوو و خراپ هەڵگرتنی خۆراك لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەكردنی هەندێك بەكتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ ووشك بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو كەمتر بەرگەگرتنی سكچوون و ڕشانەوە”.

تەندروستی گشتی سلێمانی دەڵێت”هۆكارەكانی سكچوون و ڕشانەوە زۆرن كەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەكارمەهێنە چونكە چارەسەرەكانیشیان جیاوازن، لەوانەیە هۆكارەكە ڤایرۆس یان بەكتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین،یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێك یان كۆڕۆنا یان چەندین هۆكاری تر بێت”.

تەندروستی سلێمانی بەپێویستی دەزانێت، بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە ئەم هەنگاوانە بنێیت:-
١-هەموو ئاوێك بكوڵێنە انجا ساردی بكەرەو بۆ خواردنەوە بەكاری بهێنە.
٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
٤-زوو زوو دەستی منداڵەكەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت كردن.
٥-پاك و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
٦-بەكارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و كەوچكی یەكتر.
٧-دووركەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەكان.
٨-باش كوڵاندنی گۆشت و خواردنەكان.
تكایە لەخۆتەوە دەرمان بەكارمەهێنە چونكە هۆكارەكان جیاوازن و چارەسەرەكانیشیان جیاوازن.