سەردێر

فیدراسیۆنی پەنابەران: نزیكەی دوو هەزار پەنابەر لە توركیا دەستگیركران

خەڵك

ئەندامێكی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق لە توركیا، ئاماژە بە دەستگیركردنی نزیكەی دوو هەزار پەنابەر دەكات لە ماوەی هەفتەیەكدا لە توركیا و دەڵێت، سەرجەمیان ڕەوانەی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە توركیا بڵاوكرایەوە”لەماوەی هەفتەیەكدا نزیكەی دوو هەزار پەنابەر تەنیا لە ئیستەنبوڵ دەستگیركراون و دوێنێ پێنجشەممە، 435 پەنابەر دەستگیركران و لەماوەی هەفتەی ڕابردووشدا تا ئەو ڕیكەوتە ژمارەی ئەوپەنابەرانەی دەستگیركراون یەك هەزار و 559 پەنابەرن”.

بە وتەی هیوا خدر”ۆلیسی ئیستانبوڵ دەڵێت، زۆربەی ئەو پەنابەرانەی دەستگیرمان كردوون بەنایاسایی هاتونەتە ئەستەنبوڵ و لەچاوەڕوانی ئەوەدابوون بەرەو وڵاتانی ئەورووپا بڕۆن بەشێكیشیان ڤیزاكانیان بەسەرچووە و بەپێی یاسا مانەوەیان نایاساییە.”

سەبارەت بە ڕەگەزننامەكانیشیان، ئەندامەكەی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقی لە توركیا دەڵێت” ئەو پەنابەرانەی بەنایاسایی هاتونەتە ئیستەنبوڵ و دەستگیركراون زۆرینەیان خەڵكانی ( ئەفغانستان و پاكستان و سوریان ) بەڵام سەرجەم پەنابەرەكان خەلكانی 24 ووڵاتن لەنێوانیشیاندا عێراق”.

لەبارەی چارەنوسی پەنابەرەكانیش وەك هیوا خدر ئاماژەی پێكردووە، پۆلیسی ئیستەنبوڵ دەڵێت، سەرجەمیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران كراون، تا لەوێوە ڕێكارەكانی دیپۆرتكردنەوەیان بۆ ووڵاتەكانیان ئەنجامبدرێت”.