خەڵك-
لە سەر ڕێگای نێوان كەلار – دەربەندیخان ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك، كەسێك گیانی لەدەستدا و و سێ كەسی تر برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیانەوە بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای نێوان ڕێگای كەلار – دەربەندیخان نزیك گوندی ئاوە خێری، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سیراتۆ وەرگەڕا، كە شۆفێرەكەی ئافرەت بوو.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە” لە ئەنجامی رٍووداوەكەدا كەسێك گیانى لەدەستداوە و سێ كەسی دیكەش برینداربوەن، سەرجەم بریندارەكانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد كەلاری كران لە باوەنور”.