سەردێر

د. عەلی قەرەداغی: هیچ لێدوانێكم سەبارەت بە ئاگرەكەی توركیا نەداوە

خەڵك
د. عەلی قەرەداغی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت: هیچ لێدوانێكم سەبارەت بە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی وڵاتی توركیاوە نەداوە.

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك لە نوسینگەی رۆژنامەوانی د. علی قەرەداغییەوە

ھەواڵێكی ھەڵبەستراوی دوور لە ھەموو بنەمایەكی زانستی و ئیتیكی رۆژنامەوانی لەھەندێك پەیچ و سایت بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە گوایا:
(من داوای دوعاو كۆكردنەوەی كۆمەكم بۆ روداوی ئاگركەوتنەوەو سوتانی دارستانەكانی توركیا كردبێت).

لێرەوە تەواوی ئەو ھەواڵە ھەڵبەستراوە رەددەكەمەوەو بە هەموولایەكی رادەگەیەنم كە ھیچ لێدوان و نوسینێكم لەم بارەوە نیە، بۆیە داوا لەو پەیچ و سایتانە دەكەم ئیتیكی رۆژنامەوانی بپارێزن و ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە لای خۆیان بسڕنەوە، بەپێچەوانەوە مافی یاسایی خۆمان بەرامبەریان بەكاردێنین.

 

نوسینگەی رۆژنامەوانی

د عەلی قەرەداغی
٢٠٢١/٧/٣١