سەردێر

كازمی: بایكۆتكردنی ھەڵبژاردن خزمەت ھیچ لایەك ناكات

خەڵك

مستەفا كازمی گەڕایەوە بۆ عیراق و ڕایگەیاند، بایكۆتی ھەڵبژاردن خزمەتی ھیچ لایەك ناكات.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆتایی بە سەردانە چەند ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا ھێنا و گەڕایەوە بەغدا و لە یەكەم لێدوانیدا وتی، بایكۆتكردنی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ١٠ی تشرینی یەكەم خزمەت بە ھیچ لایەك ناكات.

كازمی وتیشی، ھەموو ھەوڵێك دەدەن ھەڵبژاردنەكە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت. ئاشكراشیكرد، ١٧ ھەزار پارچە ئاساوارمان لەگەڵ خۆمان گەڕاندووەتەوە بۆ عیراق.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٦ی مانگ مستەفا كازمی سەردانی ئەمریكای كرد و لە كۆشكی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە و لەسەر كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە عیراق لە كۆتایی ئەمساڵ ڕێككەوتن.