سەردێر

مامۆستا تاهیر بامۆكی كۆرۆنای تێپەڕاند پەیامێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك
مامۆستایایەكی بەناوبانگی ئاینی هەرێمی كوردستان دوای تێپەڕاندنی بەتای كۆرۆنا ڕایدەگەیەنێت، بەندە لە حزووری دایكە پۆپ سپی و باوكە ڕیش سپییەكانی كوردستان ئەوانەی لە نیوەی شەو بەدواوە قورئانتان بەرزكردوەتەوە و پاڕاونەتەوە ئەم برایەتان خوا شیفای بدات هیچم پێ ناكرێت.

مامۆستا تاهیر بامۆكی، وتارخوێنی مزگەوتی عومەری كوردی خەتاب لە هەڵەبجە لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، من لەبەردەم ئەم لافاوە لە نزاو دڵسۆزی ئێوەدا هیچم پێ ناكرێت، جگە لەوە بڵێم خوا بە میهرەبانی خۆی پاداشتتان بداتەوە، خوا ئەم كوردستانە پڕ لە خێر و بەرەكەت بكات، لە ئافات و فیتنە خوا بیپارێزێت، كێشە و گرفتی ناو خۆمان نەهێڵێ و بنبڕی بكات، پیلان و تەڵەكەی دوژمنان پوچەڵ بكاتەوە وخۆیانی پێ گیرۆدە بكات.
دەشڵێت،” ئافەرین بۆ گەلەكەم كە بەردەوام ڕۆڵەی بە وەفا ئەنوێنێ و بەدەست و پەنجە نەرم و بە سۆزەكان پشتی شەكەتمان ئەخورێنن و ئاڵۆشی دەمرێنن و ماوەی 20 ڕۆژ لە خزمەتی بەندە و هاوسەر و منداڵەكانمدا بوون “.

بسم اللە الرحمن الرحیم
وقولوا للناس حسنا……. لایشكر اللە من لایشكر الناس…….
هاو وڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان, موسڵمانانی دڵگەرم و دڵسۆزی مامۆستا مەلا گاهر بامۆكی, خزمان و خۆشەویستانم, هاوڕێ و هاوكار و هاو پیشەكانم, دایكان وخوشكان, باوكان و برایان, ڕۆڵە عەزیزەكانم, سەرجەم ئەو بەڕێزانەی لە ڕۆژهەڵاتەوە و لە شارەكانی باشوور و لە ئەوروپاو كیشوەرەكانی ترەوە پەیوەندیان پێوە كردوین و نامەیان ناردووە, سەرجەم بەرپرس و سكرتێر و وەزیر و پەرلەمانتار و پارێزگار و قایم قام و بنەماڵە بەڕێزەكانی هەرێمی كوردستان, ئەو برابەڕێزانەی نوێنەری تایبەتیان ناردووە و بەسەریان كردومەتەوە………سڵاوی خوای پەروەردگار بڕژێ بەسەرهەمووتانا, نازانم بە كام زوبان سوپاستان بكەم؟ نازانم چۆن مەمنونیەتی خۆم و بنەماڵەكەم دەرببڕم لە حوزورتاندا, ئەی دایكە پۆپ سپی و باوكە ڕیش سپی یەكانی كوردستان, ئەی ئەوانەی لە نیوەی شەو بەدواوە قورئانتان بەرزكردوەتەوە و پاڕاونەتەوە ئەم برایەتان خوا شیفای بدات, من لەبەردەم ئەم لافاوە لە نزاو دڵسۆزی ئێوەدا هیچم پێ ناكرێ, جگەلەوە بڵێم خوا بە میهرەبانی خۆی پاداشتتان بداتەوە, خوا ئەم كوردستانە پڕ لە خێر و بەرەكەت بكات, لە ئافات و فیتنە خوا بیپارێزێت, كێشە و گرفتی ناو خۆمان نەهێڵێ و بنبڕی بكات, پیلان و تەڵەكەی دوژمنان پوچەڵ بكاتەوە وخۆیانی پێ گیرۆدە بكات, خوایە داوات لێ دەكەم بە واحد القهاری خۆت ئەم پەتا و ڤایرۆسی كۆرونایە هەڵبگری لەناومان و نەمێنێ, خوایە گیان ئەم وشكە ساڵی و بێ ئاوی و بێ تفاقی یە لەسەر ئەم میلەتە هەڵبگرە بۆ تۆ زۆر ئاسانە خوایە گیان,…..سوپاسی تایبەت و ڕێز و حورمەتم هەیە بۆ برا و خوشكە دكتۆرەكانی تەندروستی هەڵەبجە, بە تایبەتی ئەوانە كە پشویان پشت شكاندووە و خۆیان كردووە بە سەربازی وەزیفە بە ڕۆژوو بە شەو ماڵ و مناڵ و باوك و دایك و هەموو شتێكیان خستوەتەلاوە تەنها ئاواتیان ئەوەیە نەخۆشەكانیان بڵێن باشین, ئافەرین بۆ ئەم گەلە كە بەردەوام ڕۆڵەی بە وەفا ئەنوێنێ و بەدەست و پەنجە نەرم و بە سۆزەكان پشتی شەكەتمان ئەخورێنن و ئاڵۆشی دەمرێنن, زۆر سوپاس بۆ ئەو برا و بازرگان و سەرمایەدارانە هەڵەبجەیان لە بیر نەچووە و نەخۆشخانە و دكتۆرەكانی هەڵەبجەیان لەبیر و بەرچاوە خوا بەرەكەت بڕژێنێ بەسەریاندا و لە ئافات بیان پارێزێ, زۆر سوپاس بۆ ئەو بنەماڵە بە ڕێزانەی زیاتر لە بیست ڕۆژەخزمەتی من و هاوسەرم و مناڵەكانم دەكەن زۆر مەمنونیانم ناویان نابەم ناویان لە دڵمایە,زۆر سوپاس بۆ دراوسێكانم بۆ ئەهلی مزگەوتەكەم بۆ مامۆستای وتارخوێن و بانگ بێژ و دەروێش و هاوكارەكانیان, ئیتر نازانم چی بنوسم هەرچیم لە بیر چووە گەردنم ئازاد بكەن لەیەر خوا.
براتان/ مامۆستا مەلا گاهری بامۆكی …29-7-2021 هەڵەبجه





هەلبژاردە

گرنگترینەکان