سەردێر

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت، بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆتان لە سیستمی ئەلیكترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی ( kurdvac)..

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”دەبێت هاووڵاتیان ناوی خۆیان لە سیستمی ئەلیكترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی ( kurdvac).، بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی ڕۆژ و ڕێكەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاكسین سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان ئاسیاسێڵ) نامەتان بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەدەر لە سیستمی نۆرە، سەنتەرەكان بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی ڤاكسین و دروستبوونی قەرەباڵغی، هەموو سەنتەرەكان ئاگاداركراونەتەوە كە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاكسین بدرێت”.