سەردێر

ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم دابەزی

3056 توشبوو و 10 مردن تۆماركرا

خەڵك

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 سەعاتی رابردووی تووشبووان و مردووانی كۆرۆنای لە هەرێم راگەیاند كە بەپێی ئامارەكە، رێژەكە دابەزیوە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستیی لە 24 سەعاتی رابردوودا 3056 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 10 كەسی دیكەش مردوون.

پێرێ زیاد لە 3500 كەس و دوێنێش نزیكەی 3500 لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا ببوون.

١. پشكنین: ( ١٦١٥٥ پشكنینی نوێ)
• ( ٤٠٧٣) هەولێر
• ( ٣٠٧٨) سلێمانی
• ( ٧٩٥٧) دهۆك
• ( ٣٤) هەڵەبجە
• ( ٨٧٥) گەرمیان
• ( ١٣٨) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٣٠٥٦ تووشبووی نوێ)
• ( ٧٤٩) هەولێر
• ( ٧٤٩) سلێمانی
• ( ١٤٦٩) دهۆك
• ( ١١) هەڵەبجە
• ( ٦٤) گەرمیان
• ( ١٤) ڕاپەڕین
٣. چاكبوون: ( ١٤٣٦ چاكبوون)
• ( ١٩٨) هەولێر
• ( ٣١٩) سلێمانی
• ( ٨٧٩) دهۆك
• ( ٦) هەڵەبجە
• ( ٣١) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ١٠ مردن)
• ( ٢) هەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ٥) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین