سەردێر

دادگایكردنی تۆمەتبارانی بادینان دواخرا

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوای ١١ مانگ لەدواخستی پڕۆسەی دادگاییكردنیان، دادگاییكردنی هەریەكە لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی دوای وەرگرتنی ووتە لەخۆیان و شاهێدەكان و پارێزەرەكانیان، پڕۆسەی دادگاییكردنیان دواخرا.

ئاسۆ هاشم، لەتیمی پارێزەرانی ئەودەستگیركراوانە ڕایگەیاند، پڕۆسەی دادگاییكردن بەشێوەیەكی باش بەڕێوەچوو، بەڵام ئەوان تێبینیان هەیە لەسەر شێوازی لێكۆڵینەوەكان، چونكە ئەو شاهێدانەی هاتن ئەو دوو دەستگیركراوەیان وەك باشترین كەسایەتی لەبادینان ناساند.

دەشڵێت، هیچ بەڵگەیەك نییە بۆ ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو دەستگیركراوانە و چاوەڕوان دەكەن لە دانیشتنی داهاتووی دادگا ئەو دووكەسە ئازاد بكرێن.

هاوكات یەكێكی تر لەپارێزەرەكان ڕایگەیاند، ئەو وتانەی لەپەڕاوی لێكۆڵینەوەكانی ئاسایش ئاڕاستەی دادگا كرا، مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی لەبەردەم دادوەر هەموویان ڕەتكردەوە و ڕایان گەیاند لەژێر ئەشكەنجە و بەزۆر ئەو دانپیانانەیان پێ تۆماركردون و بەهیچ شێوەیەك ئەوان ئەو كارانەیان نەكردووە.

لای خۆشیەوە، كچی یەكێك لەدەستگیركراوان وتی، داواكاریم بۆ هیچ كەس نییە تەنها داوا لەخودا دەكەم مافی باوكم وەربگرێت، چونكە باوكم تەنها داوای مووچەی خۆی و هاووڵاتیانی كردووە.

 

No description available.

 

No description available.

No description available.

No description available.