سەردێر

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا مووشەكباران كرا

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا مووشەكباران كرا

خەڵك

كەناڵی سۆمەریەی عێراقی بڵاویكردەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە مووشەك ئاڕاستەی نزیك باڵوێزخانەی ئەمریكا كراون لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت.

بەپێی هەواڵی ئەم كەناڵە، سیستمی دژەمووشەكیی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا شكستی بە هێرشە مووشەكییەكە هێناوە و پاشماوەكانی كەوتوونەخوارێ بەسەر ئۆتۆمبێل و ماڵی هاووڵاتیان لە ناوچەی مەنسوور.

ئەمە یەكەم هێرشە لە ماوەی 21 رۆژی رابردوودا لەگەڵ گەڕانەوەی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمیی لە واشنتن و واژۆكردنی رێككەوتنی كۆتایهێنان بە ئەركی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق.

ئەمە یەكەم هێرشیشە لە دوای كۆتایهێنان بە گفتووگۆكانی كشانەوەی هێزە ئەمریكاییەكان لەنێوان سەرۆك وەزیران و جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا.

50 هێرش كراونەتەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لە نێویاندا باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، بنكە ئەمریكاییەكان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و بەغدا، كاروانی هێزە ئەمریكاییەكان.