سەردێر

لە ئەمریكا بوومەلەرەزەیەكی بەهێز ئالاسكای هەژاند

لە ئەمریكا هۆشداریی روودانی تسۆنامی درا

خەڵك
بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.3 پلەی رێختەر نیمچە دوورگەی ئالاسكای هەژاند بەپێی پەیمانگەی جیۆفیزیایی ئەمریكا، بۆیە فەرمانڕەوایانی ئەمریكا هۆشداریان دا لە مەترسیی روودانی تسۆنامیی.

بوومەلەرزەكە لە دووری 106 كیلۆمیتری باشووری خۆرهەڵاتی شاری بیریفیل رووی داوە، هۆشداریی روودانی تسۆنامیش كەناراوەكانی باشوور و نیمچەدوورگەی ئالاسكا دەگرێتەوە بەپێی راپۆرتی ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس.

ئالاسكا دەكەوێتە سەر هێڵی ئاگرینی زەریای ئارام، چالاكی بوومەلەرزەی زۆرە، لە كەنداوی ئالاسكاوە درێژدەبێتەوە بۆ دوورگەی كامچاتكا.