سەردێر

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕیكۆردی مەترسیداری شكاند

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ٣٤٦٨ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 19 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 12 كەسیان لە دهۆك بوون.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ١٧٥٩١ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 805 كەس و سلێمانی ٩٩٧ كەس و لە گەرمیان ٧٧ كەس و دهۆك ١٥١٧و هەڵەبجە 47 و ڕاپەڕین 25 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ١٢٧٧ كەس چاكبوونەوە و 19 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 12 كەسیان لە دهۆك بوون.

No photo description available.