سەردێر

لە دوای سەدرەوە عەللاویش بایكۆتی هەڵبژاردنی كرد

خەڵك-
لە دوای ڕەوتی سەدر و حزبی شیوعی عیراقی، مینبەری عیراقی كە لەلایەن ئەیاد عەللاوییەوە سەركردایەتی دەكرێت، بایكۆتكردنی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو ڕادەگەیەنێت.


وائیل عەبدوللـەتیف، جێگری سەرۆكی مینبەری عیراقی، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هەڵوێستی ڕاستگۆ و ڕاشكاوانەی خۆمان بۆ پاشەكشەكردن و بایكۆتكردنی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنین”.

بە وتەی عەبدوللـەتیف”هۆكاریی بایكۆتكردنی هەڵبژاردن لەلایەن مينبەری عیراقییەوە، بۆ كەمبوونەوەی ڕێژەی بەشداریی دەگەڕێتەوە و پرۆسەی پەرلەمانی ناكامڵ دەبێت و ئەركێكی قورسی دەكەوێتە ئەستۆ و حكومەتێكی لاوازیش دروست دەبێت كە خاڵی نابێت لە گەندەڵی و ساختە”.

جێگری سەرۆكی مینبەری عیراقی، داوای لە فراكسیۆن و حزبە سیاسییەكان كرد، بە بەرەی نیشتمانییەوە كە ئەوان لە چوارچێوەیدا كاردەكەن، هەمان هەڵوێست بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردن بنوێنن.