سەردێر

پارتی لەبارەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمریكا ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر دیالۆگی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمریكا ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر بەو گفتووگۆیانە دەردەبڕێت و داواش لەلایەنەكان دەكات ، بەپێی ڕێككەوتنی ستراتیژی كار بكەن بۆ ئاسایش و سەقامگیریی لە عیراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”هەوڵی بێ و چانی شاندی حكومەتی عێراقی و نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندەكە بۆ گەیشتن بە میكانیزمێكی ئەرێنی تایبەت بە ڕاگەیاندنی كۆتایی بۆ داماڵینی هۆكارەكانی ناسەقامگیری و دەمارگیری لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق بەرز دەنرخێنین”.

پارتی دەڵێت، بە بایەخەوە، لە لە گفتووگۆی ستراتیژی نێوان حكومەتی عێراقی و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەڕوانن، بە تایبەت، لەڕووی بەردەوامی پەیوەندییەكان و هاریكاری ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەل و ئایندەی هێزە نێودەوڵەتییەكان لە وڵات.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

وەكو هێزێكی سیاسی عێراقی و گەلی عێراق بە بایەخێكی زۆرەوە لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان حكومەتی عێراقی و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای تایبەت بە بەردەوامی پەیوەندییەكان و هاریكاری ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەل و ئایندەی هێزە نێودەوڵەتییەكان لە وڵات دەڕوانین.

 

هەوڵی بێ وچانی شاندی حكومەتی عێراقی و نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندەكە بۆ گەیشتن بە میكانیزمێكی ئەرێنی تایبەت بە ڕاگەیاندنی كۆتایی بۆ داماڵینی هۆكارەكانی ناسەقامگیری و دەمارگیری لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق بەرز دەنرخێنین.

 

جەخت لە پێویستیی پابەندبوونی هەموو لایەنەكان دەكەینەوە كە بەپێی ڕێككەوتنی ستراتیژی و بە نیەتێكی پاكەوە و دوور لە هەر ڕێكارێك كە ببێتە مایەی ئاڵۆزكردنی بارودۆخەكی وڵات، بەیەكەوە كار بكرێت بۆ پاڵپشتیكردن و بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكه، هەروەها جەخت لە پابەندبوون بە هەموو بەندەكانی نێو چوارچێوەی ستراتیژی دەكەینەوە .