سەردێر

پارێزگایەكى عيراقى: ئەوەی ڤاكسینی وەرنەگرتبێت نابێت بچێتە فەرمانگەكان

خەڵك-
پارێزگایەكی عیراقی، ڕێگە بە هاووڵاتیان نادات بچنە فەرمانگەكان، تا بەڵگەنامەی خۆكوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا نەخەنەڕوو.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن دیوانی پارێزگای بابلەوە دەرچووە”ڕێگە بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان نادرێت بچنە فەرمانگەكان، تا بەڵگەنامەی خۆكوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا یان ڕوپێوی (PCR) نەخەنەڕوو كە نابێت (72) كاتژمێری بەسەردا تێپەڕی بێت، دەبێت بەرپرسە پەیوەنیدارەكان بەدواداچوونی ورد بۆ جێبەجێكردنی بكەن”.

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە”دەبێت بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكان و بەرپرسانی بەشەكان، كاریی دانەبڕاوە بكەن و ناوی فەرمانبەرانیان ڕۆژانە بۆ سەنتەرەكانی وەرگرتنی ڤاكسین ڕەوتنە بكەن، ئەوەی سەرپێچی ئەم فەرمانەش بكات، پێویستە ڕێوشوێنی گونجاوی لەدژ بگیرێتەبەر”.

نوسراوەكە كە واژۆی پارێزگاری بابلی لەسەرە، هۆكاریی دەركردنی ئەم بڕیارە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ بەرژەوەندی گشتی دەگێڕێتەوە.