سەردێر

نرخی دۆلار لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور دابەزی

خەڵك-
نرخی خەرجی دۆلار لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور لەبەرانبەر دیناری عیراقی، دابەزینی بەخۆوەبینی.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی خەرجی دۆلار لەبەرانبەر دیناری عیراقی، لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕووی لە دابەزین كرد، بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بۆ كڕین 147.600 دینار بووە و بە 148.000 دیناریش فرۆشراوە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەوكانی دراو لە هەرێمی كوردستان، 100 دۆلاری ئەمریكایی بۆ كڕین بە 148.500 دینار و بۆ فرۆشتنیش بە 147.850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جێگیربوونی نرخی خەرجی دۆلار لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەم ئاستەدا، بۆ بەردەوامبوونی بانكی ناوەندی دەگەڕێتەوە لەسەر فرۆشتنی ئاشكرای دۆلار و ڕۆژانە بڕێكی زۆر بۆ جێگیركردنی نرخی ئەو دراوە لەبەرانبەر دیناری عیراقیدا دەخاتە بازاڕەوە.