سەردێر

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەركرد

خەڵك
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا بەوەی بە مەرج رێگا بە گەشتیاران دەدرێت بێنە ناو هەرێم و هەموو كۆڕ و كۆبوونەوە و قەرەباڵغیەك و ئاهەنگ و پرسە لە هەر شوێنێك هەبن، قەدەغە بكرێن و مۆڵەتیان پێنەدرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا ژمارەیەك بڕیار دەرچوە و لەبارەی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆشەوە هەمو ئەگەرەكان كراوەن لەبەردەم لیژنەكەدا.

وتەبێژی حكومەت ئاماژەی بەئەوەشكرد، لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا بەوەی بە مەرج رێگا بە گەشتیاران دەدرێت بێنە ناو هەرێم و هەموو كۆڕ و كۆبوونەوە و قەرەباڵغیەك و ئاهەنگ و پرسە لە هەر شوێنێك هەبن، قەدەغە بكرێن و مۆڵەتیان پێنەدرێت.