سەردێر

ئێران، 35 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 34951 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 34951 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 357 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 758 هەزار و 197 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 89 هەزار و 479 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، زیاتر لە 200 شار و شارۆچكەی ئێران لە دۆخی ڕەنگی سووردان و مەترسی كۆرۆنا زیاتر بووە.