سەردێر

بەهۆی تەقینی تەباغەوە، ئافرەتێك سووتا

خەڵك-

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تەقینی تەباغەوە، ئافرەتێكی تەمەن 31 ساڵ سووتا.

عەلی جەمال قدوری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، لەگەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلارەوە ئافرەتێك هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كە بەشێكی جەستەی سووتا بوو.

ئاشكراشیكرد، بەوتەی كەسوكارەكەی، “ئەو ئافرەتەی سووتاوە لەدایكبووی 1990 و لەكاتی داگیرساندنی تەباغ غازی پێدا تەقیوەتەوە”.

ڕوونیشیكردەوە، دوای چارەسەری پێویست بۆ ئافرەتەكە، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.