سەردێر

“ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە، تووشی كۆرۆنا دەبنەوە”

خەڵك-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە كۆرۆنا، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان تاكو پابەندی ڕێنماییەكان بن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە.

شاخەوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە كۆرۆنا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تووشبووانی كۆرۆنا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبن و ئەگەر هاووڵاتیانی پابەندی ڕێنماییەكان نەبن، دۆخەكە بەرەو مەترسی دەڕوات.
وتیشی” زۆرێك لە نەخۆشخانەكان پڕ بوون و تەنها لە نەخۆشخانەكەی ئەوان زیاتر لە 30 كەس لەژێر چاودێڕی چڕدان”.

سەبارەت بەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە، ناوبراو ئاشكراشیكرد، پێویستە ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە پابەندی ڕێنماییەكان بن، چونكە ئێستا نەخۆشمان هەیە ڤاكسینی وەرگرتووە و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆناش بووەتەوە.