سەردێر

كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەستیپێكرد

خەڵك-

كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.

بەپێی زانیارییەكان، لیژنەكە بڕیاری نوێ لەبارەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی كۆرۆنا دەدات، كۆبوونەوەی لیژنەكەش دوای ئەوە دێت كە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.

كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا و پارێزگارانی هەرێمی كوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان دەستیپێكرد و لەبارەی ڕێكاری نوێی كۆرۆنا گفتوگۆ دەكرێت و بڕیاریشە ڕاگەیەندراوێك بڵاوبكەنەوە.