سەردێر

بەتۆمەتی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر ئەفسەرێكی هاتووچۆ دەستگیركرا

خەڵك
لە پارێزگای بەسرە، ئەفسەرێكی پۆلیسی هاتووچۆ دەستگیركرا كە ماددەی هۆشبەری گواستووەتەوە لەناوچەكانی باشوری عیراق.

هێزی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای بەسرە رایگەیاند: ئەفسەرێكی پۆلیسی هاتووچۆ بەپلەی عەقید، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی پۆستەكەی بەكارهێناوە بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای میسان بۆ بازرگانان.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەئێستادا ئەو ئەفسەرە دەستگیركراوەو، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە رەوانەی دادگا كراوە، بە دوو تۆمەتی جیاواز، یەكێكیان ماددەی هۆشبەرەو، ئەوی دیكەشیان بەكارهێنانی پۆستەكەیەتی لەدەرەوەی كاری وەزیفی.