سەردێر

كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

خەڵك

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 45 پلە دەبێت، لە سلێمانی 46 پلە، هەڵەبجە 46 پلە، دهۆك 44 پلە و كەركوك 48 پلە دەبێت.

ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ چوارشەممە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە دەبێت، لە سلێمانی 42 پلە،هەڵەبجە 43 پلە، دهۆك 41 پلە و كەركوكیش 44 پلە دەبێت.