سەردێر

یەكگرتوو: كودەتا بۆ سەر دیموكراسی و شەرعیەت لە تونس ئەنجام دراوە

خەڵك-

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە تونس ڕوویدا، كودەتایە بۆ سەر دیموكراسی و شەرعیەت، ئیدانەی دەكەین.

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، بەداخەوە وا دەبینین كودەتا بۆ سەر ئەزموونی دیموكراسی و شەرعیەت لەتونسدا ئەنجام دراوە.
وتیشی”ئەوەی لەو وڵاتە ڕوویدا هەڵگەڕانەوەیەكی ئاشكرایە و هەوڵێكە بۆ لەباربردنی ئەزموونێكی سەركەوتوو لەو وڵاتەدا”.
ئەوەشی خستەڕوو، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو كودەتایە، دەخوازین خەباتگێڕان بەلایەنەكانیانەوە، لەسەروشیانەوە بزوتنەوەی نەهزە، هەرەس بەكودەتاكە بهێنن بەخۆڕاگری زیاتر سەركەوتن و ئاشتی بەدیبهێنن.