سەردێر

‌(خەڵك) بڕیارەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم ئاشكرا دەكات

پێشنیاركراوە دەوامی فەرمانبەرانبكرێتەوە تەناوب

 

خەڵك

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی خراپی دۆخی تەندروستی و زۆری ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا دەدرێت.

بەپێی زانیاریەكانی دەست (خەڵك) كەوتووە، بەهۆی مەترسی دۆخەكە وزۆری ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا و پڕبوونی نەخۆشخانەكان، وەزارەتی تەندروستی چەند پێشنیارێكی داوەتە لیژنەی باڵا بۆ هێواشكردنەوەی ژمارەی تووشبووان.

ئەو پێشنیارانەی كراون لەلایەن وەزارەتی تەندروستی، وێڕای جەختكردنەوە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی تاكپارێزی، پێشنیاركراوە ئەگەر كەرەنتینەی گشتیش نەبێت كەرەنتینەی نیمچەیی هەبێت بەشێوەیەك لەئێستادا بەهۆی ئەوەی پلەكانی گەرما بەرزن هاووڵاتییان زیاتر شەوان ڕوودەكەنە دەرەوە و تێكەڵاوی زۆر دروست دەبێت شوێنە گشتییەكان لەو كاتانە دابخرێن، هەروەها ئەو شوێنانەی دەبنە هۆی قەرەباڵغی و لەیەكتر نزیك بوونەوەی هاووڵاتییان لەڕۆژیشدا دابخرێن، ئەو شوێنانەشی كراوە دەبن دەبێت پابەندی بەستنی دەمامك بن.

هاوكات پێشنیاركراوە، جارێكی تر دەوامی فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەست پێبكاتەوە و كەمترین فەرمانبەر لەژوورەكانیان دەوام بكەن و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكانیش ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.