سەردێر

وەزارەتی كارەبا هۆشداری بڕینی كارەبا دەدات

خەڵك
وەزارەتی كارەبا ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی كارەبا دەكات كە قەرزەكانیان بدەنەوە.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەریمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەت، پێویستە كارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت كە دوو جار بەسەر یەكەوە پارەی پسووڵەی كارەبایان نەداوە، بەڵام لەبەر ڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا كارەبای هیچ هاوبەشێك بەهۆی نەدانی كرێی كارەباوە نەبڕدراوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، پێویستە هاوبەشانی كارەبا بۆ دانەوەی قەرزەكانیان پابەندی رێنماییەكانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە كە قەرزەكانیان بوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەكانی كارەبا كارئاسانی بۆ هاوبەشان دەكەن بە شێوەیەك كە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێ.