سەردێر

بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكان، چەندین كۆڵبەر بوونە قوربانی

خەڵك-

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران لانی كەم كۆڵبەرێك كوژراوە و چەندین كۆڵبەری دیكە بریندار بوون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئێوارەی دوێنێ دوو شەممە 26-7-2021 لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە هێزە چەكدارەكانی ئێران تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك بە ناوی “فەرەیدون ساڵحی” خەڵكی بۆكان كوژراوە.

ئاشكراشیكرد، چەندین كۆڵبەری دیكە لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا بریندار بوون كە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراونەتەوە.