سەردێر

نرخی نەوت بەرز بووەوە

خەڵك-

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 27-7-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 74 دۆلار و 81 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 72 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.