سەردێر

یەكێتی مامۆستایان: بڕیاری پێدانی مووچەی تەواو تاسەر بەردەوام بێت و ٣٠ ڕۆژ جارێك بدرێت

خەڵك – ئارام سەردار

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢١ یەكێتی مامۆستایانی كوردستان داوا دەكەن بڕیاری پێدانی مووچەی تەواو تاسەر بەردەوام بێت و ٣٠ ڕۆژ جارێك بدرێت.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵك) نێردراوە تێیدا هاتووە، بڕیاری لێبڕینی مووچە بەڕێژەی لە ٢١٪ و پێنەدانی لەكاتی خۆی بەم پاساوانەی پێشتر حكومەت ڕایگەیاندبوو كاریگەری زۆر خراپی كردبووە سەر ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران، تەنانەت تەواوی كۆمەڵگەش، چونكە هەمووان ئەو ڕاستییە دەزانن مووچە سەرچاوەی سەرەكی گوزارانی هاووڵاتیانە.

دەشڵێت، پێدانی مووچە لەكاتی خۆیدا جێگیری ژیان لەنێو كۆمەڵگە دروست دەكات و بەپێچەوانەش دۆخی نەخوازراو دێنێتە ئاراوە، بۆیە وێڕای پشتیوانی لەم بڕیارە، داواش دەكەین بڕیاری پێدانی مووچەی تەواو تاسەر بەردەوام بێت و ٣٠ ڕۆژ جارێك بدرێت.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەش دەخاتەڕوو، دەست خۆشی لەتیمی حكومەت دەكەن لەبەرامبەر سەركەوتنیان لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی ناوەند و داواش لەحكومەتی ناوەند دەكەن كە پابەندی ڕێككەوتنەكەو یاسای بودجە بێت.