سەردێر

پشدەر.. ئۆتۆمبێلێك گەنجێكی شێلا و بە برینداری جێیهێشت

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: گەنجێك بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە كە ئۆتۆمبێل شێلاویەتی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بی. ئێم. دەبڵ یو) لە شارەدێی ژاراوە گەنجێكی بەناوی ( ئـ . م . ع ) لەدایك بووی ساڵی 1999، پیشەی كاسب، دانیشتووی شارەدێی حاجیاوا سەر بە شارۆچكەی ڕانیە شێلا و لە ئەنجامدا بەسەختی بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەكەشی بەڕێدەكرێت بۆ سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، ئۆتۆمبێلەكە پاش ئەوەی گەنجەكەی شێلاوە ڕایكردووە بۆ شوێنێكی نادیار، بەوتەی كەسێكی نزیك لە بریندارەكە “ناوبراو هاتووە بۆ ژاراوە تا دایكی لەگەڵ خۆی بباتەوە كە لەماڵی نەنكی بووە” لەئێستادا هێزەكانیان دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەشی بۆ كراوەتەوە.