سەردێر

چارەنووسی كوردە دەستگیركراوەكانی یۆنان و ئەوانەی ناو یەختە نقوم بووەكە ئاشكراكرا

خەڵك-
فیدراسیۆنی سەراسەی پەنابەرانی عێراقی ناو و ناونیشان و چارەنووسی هاووڵاتییە عێراقی و كوردەكانی ناو یەختە نقوم بووەكەی كەناراوەكانی یۆنان ئاشكرادەكات.

فیدراسیۆنی سەراسەی پەنابەرانی عێراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەدرێژەی هەواڵەكانیان بۆ بەهاناوە چوونی ئەو پەنابەرانەی یەختەكەیان لە دورگەی كریتی یۆنانی نقوم بوو، هەروەك بڕیارماندابوو لیستی ناوی ئەو 32 پەنابەرە بڵاودەكەینەوە، كە لە ئێستادا لە دورگەی ئیرا پێترای یۆنان دەستبەسەرن.

ئاشكراشی كردووە، لیستی ئەو پەنابەرە كوردانە بڵاودەكەینەوە،‌ كەلەلایەن كەسوكاریانەوە لەچەند ڕۆژی رابردوودا داویانە بە فیدراسیۆن تا بەهاوكاری ئەو پەنابەرانەوە بچێن.

لای خۆشیەوە، ئاری جەلال، سەرۆكی دەزڤای لوتكە بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕووداوەكەی ڕۆژی پێنج شەممەی نزیك دورگەی كریتیدا ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی باشووری كوردستان ڕزگاریان بووە، كە ١٧ لەو كەسانە لەلایەن كەسوكاریانەوە لە دەزگای لوتكە تۆمار كراون و دوای بەدواداچوونی وردی دەزگاكە، هەواڵی سەلامەتییان دراوە بە كەسوكاریان.

ڕاشیگەیاند، بەداخەوە هەر لەو ڕووداوەدا ١٠ كەس بێسەروشوێنن، كە دوانیان خەڵكی میسر و دانەیەكیان كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ٧ كەسیشیان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانن.

May be an image of textMay be an image of textNo photo description available.