سەردێر

وادەی كشانەوەی ئەمریكاییەكان ئاشكرا دەكرێت

خەڵك

سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی ئەمڕۆ بەڕێكەوت بەرەو ئەمریكا لەوێ لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریگا گفتووگۆ دەكەن لە بارەی كشانەوەی هێزە ئەمریكاییەكان لە عێراق بەپێی راپۆرتی نیویۆرك تایمز.

ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكایی رایانگەیاند چاوەڕێدەكرێت لە رۆژی دوو شەممە وادەی كشانەوەی هێزە ئەمریكاییەكان لە كۆتایی ئەمساڵدا ئاشكرابكرێت.

بەرپرسانی پێنتاگۆن و ئیدارەی ئەمریكا، باس لە كشانەوەیی هێزە ئەمریكاییەكان دەكەن كە ژمارەیان دیارینەكراوە لە كۆی 2500 سەربازی ئەمریكایی لە عێراق، لەگەڵ رێكخستنەوەی رێزبەندی رۆڵی ئەم هێزانە.

بە ئەم هەنگاوە كازمی دەستكەوتێكی دەبێت بەتایبەت بۆ رازیكردنی میلیشیا شیعەكان كە خوازیاری كشانەوەی ئەمریكاییەكانن لە عێراق.

میلیشیا چەكدارە شیعەكان لە چەند لێدوانێكدا پێداگریانكرد كە دەبێت سەرجەم هێزە ئەمریكاییەكان لە عێراق بكشێنەوە، لە ژێر هیچ ناونیشانێكدا نابێت بمێننەوە.