سەردێر

كازمی دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی سەدری ڕاگەیاند

خەڵك

سەرۆك وەزیرانی عیراق، دەستگیركردنی تۆڕێكی تیرۆریستی ڕاگەیاند كە ئەنجامدەری تەقینەوەكەی بازاڕی وەحیلاتی ناوچەی سەدر بوون.


مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، فرمێسك و ئازاری دڵی خێزانی شەهیدانی ناوچەی سەدر ڕێنیشاندەرمان بوون بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆڕە تیرۆریستییەی كە پلانداڕێژەر و جێبەجێكاری هێرشە تیرۆریستییەكەی بازاڕی وەحیلات بوون.

سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە ئاشكرابكات ڕاشیگەیاندووە، سەرجەمیان ڕووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە و دەبنە پەند بۆ هەموو دەستدرێژیكەرێكی تاوانبار.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 19/7/2021، تەقینەوەیەكی خۆكوژی بازاڕێكی میللی لە شاری سەدر لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا كردە ئامانج و لە ئاكامدا، ٣٠ كەس كوژران و ٥٠ی تریش برینداربوون.

دوابەدوای ڕووداوەكەش، تیرۆریستانی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە ڕاگەیاند.