سەردێر

عێراق؛ شارەكانی باشوور جارێكی دیكە بێ كارەبا دەبن

شەپۆلێكی دیكەی خۆپیشاندان دەست پێدەكاتەوە

خەڵك
وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوونی شارەكانی باشوور بە بەشی پێویست و كەمبوونەوەی ڤۆڵتی كارەبا، تۆڕەكانی كارەبا توانای دروستكردنی زیاتر لە 7000 مێگاواتی لەدەستداوە.

وەزارەتی كارەبای عێراق ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی نزمبوونەوەی ئاستی ڤۆڵت بەهۆی پابەندنەبوونی بەشی باشوور بە پێویستی كارەبای دیاریكراو بۆیان، بەشی گواستنەوە و دابەشكردنی تۆڕەكانی وزەی كارەبا كشانەوەی بەخۆوە بینیوە و توانای دروستكردنی زیاتر لە 7000 مێگاواتی لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، كە تیمەكانی بەدواداچوون و چاكردنەوە لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی یەكە جیاكان و دووبارە دانانەوەی سیستمی كارەبا لە پارێزگاكانی باشوور.

ئەمە لەكاتێكدایە، هاووڵاتیانی بەشێكی زۆر لە شارەكانی عیراق بەتایبەت باشوور لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی كەمی پێدانی كارەبای نیشتمانی ڕژانە سەر شەقامەكان و داوای چاككردنی دۆخی كارەبایان كرد .