سەردێر

ئاماری قوربانیانی لافاوەكەی ئەم مانگەی بەشێك لەوڵاتان بڵاوكرایەوە

خەڵك
شارەزایەكی كەش و هەوا ئاماڕ و ژمارەی قوربانییەكان بە ڕوودانی لافاوی وڵاتانی جیهان لەم مانگەدا تا ئەمڕۆ بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت ، وڵاتی ئەڵمانیا زۆرترین قوربانی هەبووە و 150 هاووڵاتیش وونبوون .

ئاراس جەبار ، شارەزای كەش و هەوا لە هەرێمی كوردستان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، لەماوەی ئەم مانگەدا بەهۆی گۆڕانكاری لە كەش و هەوا زۆرێك لە وڵاتان توشی لافاو بوون و بەو هۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەتەوەتەوە .

وتیشی ،”یەكێك لەو وڵاتانەی زۆرترین قوربانی هەبووە بەهۆی لافاوی ئەم مانگەوە وڵاتی ئەڵمانیا بووە، كە 180 گیان لەدەستدان و 150 ونبوون تۆماركراوە و دوای ئە ووڵاتی هیندیستان دێت ، كە 125 گیان لەدەستدان و 40 وونبوون تۆماركراوە”.

ئاشكراشیكرد، ئەمە جگە لە ئاماری چەند وڵاتێكی دیكە، هەیە كە تیایدا لافاوی گەورە ڕوویداوە و قوربانی زۆری لێكەوتۆتەوە .

ئەو وڵاتانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەركەوتووە:
وڵاتی چین :- ژمارەی گیان لە دەستدان ٥٦ كەس ، ژمارەی ونبوو ٨ كەس.
وڵاتی بەلجیكا :- ژمارەی گیان لەدەستدان ٣١ كەس ، ژمارەی ونبوو ٧٠ كەس.
وڵاتی عومان :- ژمارەی گیان لەدەستدان ٧ كەس ، ژمارەی ونبوو ١ كەس .
وڵاتی توركیا :- ژمارەی گیان لەدەستدان ٦ كەس .
وڵاتی سعودیە :- ژمارەی گیان لە دەستدان ٣ كەس.