سەردێر

لەشكر حەمید؛ چۆن گۆشتی سوور خراپ دەبێت

خەڵك
ئەندازیارێكی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، گۆشتی فرێش لە بەراددا تەنها بۆ ماوەی ۷۲ كاتژمێر هەڵدەگیرێت و لە و ماوەیەشدا پێویستە بەكاربهێنرێت، دەشڵێت،”تەنها بەهۆی نا تەندروستی ئەو كەل و پەل و ئامێرانەی بەكاردێت بۆ گۆشتەكە یان بوونی مێش و حەشەرات و مشك لە شوێنی هەڵگرتندا گۆشتی سوور خراپ دەبێت “.

لەشكر حەمید ، ئەندازیارێكی خۆراك بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، هۆكارەكانی خراپبوونی گۆشتی سوور زۆرن و یەكێك لەو هۆكارانە پێویستە پێش ئەنجامدانی كرداری سەر بڕین پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت، ڕەنگە گیانلەبەرەكە نەخۆش بێت و ڕاستەوخۆ لە دوای سەڕبڕین لەڕێگەی بەكارهێنانی گۆشتەكەیەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

وتیشی ،” لەكاتی لێكردنەوەی پێستەكەی و دەركردنی ناو سكەكەیدا گۆشتەكە پیس ببێت بە ئاو پاك نابێتەوە، بۆیە پێویستە بە وردی ڕەچاوی جیاكردنەوەكە بكرێت، هەروەها بۆ گواستنەوەی گۆشت و بەربوومەكانی فێنككەرەوە بەڕاد بەكاربهێنرێت بەتایبەت لە كەشە گەرمەكاندا، چونكە پلەی گەرمی بەرز هۆكارە بۆ زوو خراپبوونی گۆشتەكە”.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی نا تەندروستی ئەو كەل و پەل و ئامێرانەی بەكاردێت بۆ گۆشتەكە یان بوونی مێش و حەشەرات و مشك لە شوێنی هەڵگرتندا .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی لە دوكانی گۆشتفرۆشەكان و دانانی گۆشت لەپلەی گەرمی بەرزدا هۆكارێكی دیكەی خراپبوونی گۆشتە، بۆیە پێویستە گۆشتی فرێش لە بەراددا تەنها بۆ ماوەی ۷۲ كاتژمێر هەڵبگیرێت و لە و ماوەیەشدا پێویستە بەكاربهێنرێت .