سەردێر

وەزارەتی كارەبا؛ لەبارەی دابینكردنی كارەبا بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی ئەزموونەگشتییەكان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، كارەبای پێویست بۆ ناوەندە تاقیكردنەوەكانی قوتابیان و خوێندكاران دابین دەكرێت.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ئامادەكارییەكانیان تەواو كردووە و لە سبەینێوە بڕی كارەبای پێویست بۆ ناوەندەكانی تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتییەكان دابین دەكرێت.

ئاشكراشیكردووە، وەزارەت لە پێناو سەركەووتنی بەڕێوەبردنی تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12 ئامادەیی 2020-2021، كارەبای پێویست بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە لە كاتژمێر 8:00 بەیانی تا 11:30 دابین دەكات.