سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئاماری توشبوون و مردن بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 7653 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 8001 كەسیش چاكبوونەتەوە و 65 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 28 هەزار و 271 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 7653 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 287 و سلێمانی 122 و هەولێر 166 حاڵەت و دهۆك 722 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 8001 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 248 و هەولێر 108 و دهۆك 546 و كەركوك 159 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 65 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 5 و هەولێر 1 دهۆك 9حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 18232 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎