سەردێر

ئێران، زیاتر لە 250 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك-

ناوەندی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18632 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ناوەندی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18632 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 259 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 664 هەزار و 286 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 88 هەزار و 532 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، زیاتر لە 400 شار و شارۆچكەی ئێران لە دۆخی مەترسیداردان.